به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ڕۆژی چوارشەممه (17ی مانگی خەرمانان/ 7ی سێپتێمبێر) مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له سەر بانگهێشتی فەرمی فڕانسوا ئۆڵاند سەرۆک کۆماری فەڕەنسە چووه پاریس و ئێوارەی هەر هەمان ڕۆژ لەگەڵ ژان ئەیڤ لۆدریان وەزیری بەرگری ئەم وڵاته و پاشان لەگەڵ ئانه هیدالگۆ شارەوانی پاریس دیدار و گفتوگۆ کرد.
به پێی هەواڵی کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕووداو، بارزانی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە تەوەرەکانی ئەم گفتوگۆیە لەگەڵ لۆدریان، وتی: "هەر هەموو ئەو پرسانەی وا لە بارەی گفتوگۆمان کرد، پرسی سەربازی و ئاسایشی بوون".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم کۆنفڕانسه ڕۆژنامەوانیدا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی ئەوتۆی لەوبارەوه نەدا و هەروەها ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەتا ئەم کاته که ئەم هەواڵه ئاماده کراوه هیچ زانیارییەکی سەبارەت بەم چاوپێکەوتنه بڵاو نەکردۆتەوه.
هەواڵنێری کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕووداو له پاریس کە هاوڕێیەتی شاندی هەرێمی کوردستان دەکات، سەبارەت بەە تەوەری دانوستانەکانی بارزانی و وەزیری بەرگری فەڕەنسە وتی کە لەم دیدار و چاوپێکەوتنەدا سەبارەت به چۆنیەتی بەردەوامی پاڵپشتی و پشتیوانییه سیاسی، سەربازی و مرۆڤدۆستانەکەی فەڕەنسە له هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کراوە.
ئاڵا شاڵی له ڕاپۆڕتەکەی خۆێدا وتی: لەم دیدارە ئەنجام دراوەدا لە نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری فەڕەنسە، باس لەوە کراوه کە بە هەمان شێوەی یارمەتییەکانی پێشووی فەڕەنسە لە هیزەکانی پێشمەرگە، پاش ئەوەش ئەم هاوکاریانه به ناردنی بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی مۆدێرن و ناردنی ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری سەربازی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت و هەڵبکشێن.
به پێی ئەم هەواڵه، لایەنی فەڕەنسیش هەروەها لەم دیدارە لەگەڵ بارزانی چۆنیەتی پشتیوانی و پاڵپشتی سەربازی له هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان له ئۆپراسیۆنەکانی ڕزگارکردنەوەی مووسڵ تاتوێ کردووه.
یارمەتی و پاڵپشتییه ئابوورییەکان له لایەن پاریسەوه بۆ هەولێر له ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی مووسڵ به هۆی پێشبینی هاتنی حەشیمەتێکی زۆری ئاواره له مووسڵەوه بۆ هەرێمی کوردستان بەشێکی دیکەی گفتوگۆی لایەنەکان بوو.
به گوێرەی ئەم هەواڵه، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدار لەگەڵ وەزیری بەرگری فەڕەنسە ڕاشکاوانه لەمەڕ پرسی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورد ڕای خۆی دەربڕی و خوازیاری پاڵپشتی و پشتیوانی فەڕەنسە بوو له کوردەکان له قۆناغی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان....
کۆتایی کورتە نامە/310